له‌ 27 رۆژدا به‌ دابه‌زینى به‌هاى دینار عێراق 242 ملیار دینار داهاتى زیاترى کۆکردووه‌ته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌ئینستیوتى ئابورى به‌ژماره‌ رایگه‌یاند:" له‌ماوه‌ى 27 رۆژى ڕابردوودا حکومه‌تى عێراق به‌دابه‌زاندنى به‌هاى دینار 242 ملیار دینار داهاتى زیاترى کۆکردوه‌ته‌وه‌".

بیلال سه‌عید، سه‌رۆکى ئینستیوتى ئابورى به‌ژماره‌ رایگه‌یاند به‌پێى شیکارییه‌ک حکومه‌تى عێراق به‌ ته‌نها له‌ماوه‌ى (20.12.2020 بۆ 16.1.2021) به‌دابه‌زاندنى به‌هاى دینار له‌ 119هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 146 هه‌زار دینار بڕى 242 ملیار و 736 ملیۆن 944 هه‌زار دینار داهاتى زیاترى کۆکردوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه‌ کۆى قه‌باره‌ى خستنه‌ڕوى دۆلار له‌لایه‌ن بانکى ناوه‌ندى عێراق دواى بڕیارى دابه‌زاندنى به‌هاى دینار له‌ 119 هه‌زاره‌وه‌ بۆ 146 هه‌زار دینار له‌ ماوه‌ى (20.12.2020 بۆ 16.1.2021) بڕه‌که‌ى ته‌نها 899 ملیۆن و 25 هه‌زار و 719 دۆلار بووه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار