پنتاگۆن ئه‌و چه‌که‌ى ئاشکرا کرد که سوله‌یمانى پێ کوشتووه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا (پنتاگۆن) له راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆیدا به‌شێوه‌ى ناراسته‌وخۆ جۆرى ئه‌و چه‌که‌ى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى پێکوشت ئاشکرا ده‌کات.
پنتاگۆن له راپۆرتێک‌دا ئاماژه‌ى به‌ه‌کردووه که ساڵى رابردوو چه‌کى جۆرى "AGM-179A" بۆ ئامانجه نهێنییه‌کان و بۆ له‌ناوبردنى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان و ئۆتۆمبێله‌کان و ماتۆر به‌کارهێنراوه.
چه‌که‌که له‌لایه‌ن کۆمپانیاى لۆکهید مارتنى ئه‌مریکیه‌وه دروستکراوه و خاوه‌ن پێکانێکى ورد و کێشێکى قورسه و له‌یه‌ک کاتدا به سیستمى تیشکى خوار ره‌نگى سور و سیستمى لێزه‌رى کارده‌کات.
چه‌که‌که له رووى به‌کارهێنانه‌وه له دۆخه خراپه‌کانى که‌ش و هه‌واو و بوونى هه‌ڕه‌شه و دروستکردنى ته‌شویش له‌سه‌رى به ئاسانى به‌کاربهێندرێت و له ئۆپراسیۆنه نهێنییه‌کان و هاوبه‌شه‌کانى سوپا و ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا به‌کارهێندراوه.
کوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆکى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غدادى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وکات ئه‌مریکا جۆرى ئه‌و چه‌که‌ى ئاشکرانه‌کرد که له ئۆپراسیۆنه‌که‌دا و له‌لایه‌ن فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانه‌وه به‌کارهێندراوه.