خۆپیشانده‌رانى عێراق حزبێکیان پێکهێنا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چالاکوانانى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق پێکهێنانى بزوتنه‌وه‌یه‌کى سیاسی‌یان به‌ناوى ( ئیمتداد) ه‌وه راگه‌یاند و ده‌ڵێن" هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرینه‌ى کورسییه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق به‌ده‌ست بهێنن".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ى کانونى دووه‌مى 2021 له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا عه‌لائ رکابی، چالاکوانى دیارى خۆپیشاندانه‌کان له پارێزگاى زیقار که سه‌رۆکى بزوتنه‌وه سیاسییه نوێکه‌یه رایگه‌یاند"" له‌ژێرناوى بزوتنه‌وه‌ى "امتداد" جوڵانه‌وه‌یه‌کى سیاسی‌یان پێکهێناوه و بزوتنه‌وه‌که‌یان وه‌ک ده‌نگ و نوێنه‌رى خۆپیشاندانه‌کان به‌شداریى له هه‌ڵبژاردنى داهاتوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌کات".
هه‌رچه‌نده واده‌ى کاتى سازدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق یه‌کلایى نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌رگاى ناو تۆمارکردن بۆ پارت و لایه‌نه‌کان کراوه‌ته‌وه‌و، ژماره‌ى حزبه سیاسییه‌کان له‌عێراق له‌زیادبوندان .
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، باقر جه‌بر زوبه‌یدى، یه‌کێک لهسهرکردهى شیعه‌کان بزوتنه‌وه‌یه‌کى سیاسی نوێى پێکهێنا.