رۆژنامه‌یه‌کى ئیسرائیلى: دوو فرۆکه‌ى جه‌نگى بى 52 به‌ره‌و که‌نداوى فارس به‌رێکه‌وتن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌دوو فڕۆکه‌ى جه‌نگى بی52ى سوپاى ئاسمانى ئه‌مریکا له‌ ئاسمانى ئیسرائیله‌وه‌ به‌ره‌و که‌نداوى فارس به‌ڕێکه‌وتوون.

رۆژنامه‌ى "یه‌دیعوت ئه‌حرانۆت"ى ئیسرائیلى بڵاویکرده‌وه‌، دوو فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌که‌ى ئه‌مریکا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ى جه‌نگى ئێف16وه‌ پشتیوانى ده‌کرێن.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ روونکراوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ پێنجه‌مین جاره‌ له‌ ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا، فڕۆکه‌ى جه‌نگى بی٥٢ى ئه‌مریکى به‌ره‌و که‌نداوى فارس بجوڵێت.

دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند موشه‌کێکى دوورمه‌وداى ئێران له‌ نزیک که‌شتى فڕۆکه‌هه‌ڵگرى نیمیتز-ى ئه‌مریکى له‌ زه‌ریاى هیندیدا که‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت سه‌رچاوه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ بدۆزێته‌وه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار