ژن و پیاوێک ملیارێک و 350 ملیۆن دینار له‌ بانکێکى به‌غدا ده‌دزن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

باندێکى دزیکردن که‌ له‌ ژن و پیاوێک پێکهاتبوون یه‌ک ملیار و 350 ملیۆن دیناریان له‌ بانکێکى وه‌به‌رهێنان له‌ به‌غداى پایته‌خت دزیووه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانیش ده‌ستگیریان ده‌که‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ى کانونى دووه‌مى 2021 وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که‌ له‌سه‌ر فه‌رمانى عوسمان غانمی، وه‌زیرى ناوخۆ هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌سگیرکردنى چه‌ند تۆمه‌تبارێک چڕکرایه‌وه‌ که‌ بڕى یه‌ک ملیار و 350 ملیۆن دیناریان له‌ بانکێکى وه‌ربه‌هێنان له‌ شارى به‌غدا دزیووه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کاندا یه‌کێک له‌ تۆمه‌تباره‌ان به‌ناوى (م.ز.ا) ناسراوه‌ته‌وه‌ و له‌وێشه‌وه‌ باندێکى تایبه‌ت به‌و کاره‌ ده‌ستگیرکراوه‌ که‌ له‌ ژن و پیاوێک پێکهاتبوون.

هاوکات، ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه‌ که‌ ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوى بڕه‌ پاره‌که‌دا گیراوه‌ و تۆمه‌تباره‌کانیش ره‌وانه‌ى دادگا کراون و پاره‌که‌ش ده‌گه‌رێندرێته‌وه‌ بۆ بانکه‌که‌.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار