ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید گفتوگۆکانى وه‌زیرى نه‌وت و لیژنه‌ى دارایى ئاشکرا ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
 ئه‌مڕۆ وه‌زیرى نه‌وتى عێراق، به‌رپرسانى کۆمپانیاى سۆمۆ و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان کۆبونه‌وه‌ و په‌یوه‌ست به‌فرۆش و داهاتى نه‌وت و پرسى نه‌وتى کوردستان گفتوگۆیانکردوه‌، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا راده‌ستکردنى ته‌واوى نه‌وتى هه‌رێم یان وه‌رگرتنى داهاتى 250 هه‌زار به‌میل نه‌وت به‌و نرخه‌ى سۆمۆ ده‌یفرۆشێت پێشنیاز کراون.

ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاشکراى کرد ڕۆژانه‌ لیژنه‌ لاوه‌کییه‌کانى لیژنه‌ى دارایى به‌ به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت، ده‌سته‌، دامه‌زراوه‌کان کۆده‌بنه‌وه‌ و ئه‌مڕۆش له‌به‌ر گرنگى بابه‌ته‌که‌ هه‌مو لیژنه‌که‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نه‌وت، به‌رپرسى کۆمپانیاى سۆمۆ و کادره‌ پێشکه‌وتوه‌کانى وه‌زاره‌ت کۆبونه‌وه‌، بابه‌تى نه‌وتى هه‌رێمیش یه‌کێک بو له‌ ته‌وه‌ره‌ گرنگه‌کانى کۆبونه‌وه‌که‌.

ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید راشیگه‌یاند:" به‌غدا ئاماده‌یه‌ هه‌موو دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم وه‌ربگرێت به‌هه‌موو تێچونه‌کانیه‌وه‌، پێشنیازى دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئاماده‌ نه‌بێت، ئه‌وا به‌غدا ڕازییه‌ داهاتى 250 هه‌زار به‌میل نه‌وت وه‌ربگرێت به‌و نرخه‌ى سۆمۆ ده‌یفرۆشێت.

هاوکات، په‌یوه‌ست به‌ پێشنیازى دووه‌م ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید نوسیویه‌تی، "ڕه‌نگه‌ بوترێت خاڵى دوه‌م زۆر ئاسانه‌ بۆ هه‌رێم به‌ڵام ئه‌م گرفتانه‌ى تێدایه‌:

 یه‌که‌م: هه‌رێم ئه‌گه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت بدات به‌ (50)$ دۆلار ئه‌وا 55% ده‌ڕوات بۆ تێچوو و قازانجى کۆمپانیاکان ، واته‌ هه‌رێم له‌وبڕه‌ ته‌نها 22.5 (بیست و دو دۆلار و په‌نجا سه‌نت) بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ و 27.5 (بیست حه‌وت دۆلار و په‌نجا سه‌نت) بۆ کۆمپانیاکان ده‌ڕوات، به‌دڵنیاییه‌وه‌ نه‌وتى هه‌رێم که‌متر له‌نه‌وتى عێراق ده‌فرۆشرێت به‌ (11) یازده‌ دۆلار واته‌ هه‌رێم ده‌بێت ئه‌و (11)  یازده‌ دۆلاره‌ش قه‌ره‌بوو بکاته‌وه‌ جگه‌ له‌پشکى کۆمپانیاکان بۆیه‌ ئه‌م خاڵه‌ جێبه‌جێکردنى زۆر قورسه‌.

بۆ جێبه‌جێکردنى پێشنیازى دوه‌م، هه‌رێم ده‌بێت 38.5 دۆلارى دیکه‌شى بخاته‌سه‌ر هه‌ر به‌رمیلێک.
 له‌باره‌ى داهاتى حکومه‌تى هه‌رێم له‌پێشنیازى دووه‌مدا ئه‌وه‌ى خستوه‌ته‌ڕوو "هه‌رێم له‌به‌رمیلێک ئه‌گه‌ر 22.5 (بیست و دو دۆلار و په‌نجا سه‌نت) ده‌ست بکه‌وێت ئه‌وا ده‌بێت خۆى 27.5  (بیست و حه‌وت دۆلار و په‌نجا سه‌نتیی) بخاته‌ سه‌ر به‌ئیزافه‌ى ئه‌و 11 (یازده‌) دۆلاره‌ى که‌ به‌که‌متر فرۆشتویه‌تی، وادیاره‌ قازانج سه‌رى مایه‌ ده‌خوات".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار