کازمى کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌ى ئه‌نجامدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان، سه‌رۆکایه‌تى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌منى به‌په‌له‌ى کرد به به‌شدارى وه‌زیرى ناوخۆ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى کانونى دووه‌مى 2021 نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆک وه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه، مسته‌فا کازمى له باره‌گاى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى به‌غدا، سه‌رۆکایه‌تیى کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌ى سه‌رکرده‌کانى ده‌زگاى ئاسایش و هه‌واڵگرى کردوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى به‌غدا کازمى فه‌رمانى کرد کۆبونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له بکرێت به به‌شدارى وه‌زیرى ناوخۆ و فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى به‌غدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژی‌دا له بازاڕى باله‌ى نزیک گۆڕه‌پانى ته‌یه‌رانى به‌غدا 32 که‌س کوژران و 110 که‌سى دیکه بریندار بون.
هاوکات به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند، روداوى دو ته‌قینه‌وه‌ى تیرۆرستى دژى هاوڵاتیانى بێ تاوان له‌به‌غدا و له‌م کاته‌دا، ئاماژه‌ى ئه‌وه‌یه‌که" گروپه تاریکپه‌رسته‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن مافه نیشتیمانییه گه‌وره‌کان به‌ئامانج بگرن".