وه‌زیرى گواستنه‌وه: ئه‌مساڵ پڕۆژه‌ى سیتى پاس راده‌گه‌یه‌نین
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" دواى راگرتنى پڕۆسه‌ى ده‌رھێنانى کارتى زانیارى و له‌زگه‌ى ئۆتۆمبێلى ته‌کسی، له ئێستادا پڕۆسه‌که ده‌ستى پێکردوه‌ته‌وه‌و ھه‌ر ئه‌مساڵ پڕۆژه‌ى سیتى پاس راده‌گه‌یه‌نین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ى کانونى دووه‌مى 2021 ئانۆ جه‌وھه‌ر، وه‌زیرى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، راگه‌یاند"پڕۆسه‌ى پێدانى کارتى زانیارى و لێدانى له‌زگه بۆ ئۆتۆمبێله‌کانى ته‌کسى جێبه‌جێ ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش دواى وه‌ستانى به‌ھۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه، له ئێستادا پڕۆسه‌که ده‌ستى پێکردوه‌ته‌وه‌و ھه‌مو ئۆتۆمبێلێکى ته‌کسى پێویسته پابه‌ندبێت به ده‌رھێنانى کارتى زانیاریى ئۆتۆمبێله‌که‌ی، له‌گه‌ڵ به‌کارھێنانى له‌زگه‌ى تایبه‌ت به ته‌کسی."
هه‌روه‌ها وه‌زیرى گواستنه‌وه راشیگه‌یاند، دواى کۆبونه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، ماوه‌یه‌ک دیارى ده‌کرێت بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆسه‌ى پێدانى کارتى زانیارى و له‌زگه‌ى ته‌کسی، وتیشى:" ھه‌ر شۆفێرێک له‌و ماوه‌یه‌دا پابه‌ندنه‌بێت، ئه‌وا سزاى به‌دواوه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ش داوا له ھاوڵاتیان ده‌که‌ین ئه‌وانه‌ى ئۆتۆمبێلى ته‌کسى به‌کار دێنن، پابه‌ندى بڕیارى حکومه‌ت بن."
ئانۆ جه‌وھه‌ر ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که پڕۆژه‌ى سیتى پاس له پێداچونه‌وه‌ى کۆتاییدایه‌و ئه‌مساڵ رایده‌گه‌یه‌نن، تا کۆمپانیاکانى وه‌به‌رھێنان کارى تێدا بکه‌ن.