وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا راگه‌یه‌ندراوێکى له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌کانى به‌غدا بڵاوکرده‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، به‌توندترین شێوه‌ هێرشه‌ تیرۆریستیه‌کانى دوێنێى  به‌غدا ئیدانه‌ ده‌کات که‌ به‌هۆیه‌وه‌ 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سى دیکه‌ برینداربون.

دانیه‌ل بى سمێت، که‌ به‌ شێوه‌ى کاتى کاره‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ده‌بات له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌ که‌"ئێمه‌ به‌توندترین شێوه‌ هێرشه‌کانى تێرۆریستى له‌ به‌غداد مه‌حکوم ده‌که‌ین، ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ کردارى کوشتنى به‌ کۆمه‌ڵ و وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌یه‌کى گه‌لێک ناخۆشى تیرۆره‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هێرشه‌ تیرۆرستییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ژیانى عیراقییه‌ بێ تاوانه‌کان ده‌کات، "ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشى قوڵى خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌کانى قوربانیان ده‌نێرین و هیوادارین ئه‌وانه‌ى بریندارن به‌ زویى چاک ببنه‌وه‌".

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژى له‌ گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له‌ به‌غدا رویاندا، به‌پێى ئاماره‌ سه‌ره‌تایه‌کان، تا ئێستا 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سیش برینداربون، ئه‌مڕۆش رێکخراوى چه‌کدارى داعش له‌رێگه‌ى ته‌له‌گرام-ه‌وه‌ به‌رپرسیاریێتى له‌ هه‌ردو ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژییه‌که‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له‌ ناوه‌ڕاستى به‌غدا راگه‌یاند، که‌ به‌هۆیانه‌وه‌ 32 که‌س کوژراون و 110 که‌سى دیکه‌ش برینداربون
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار