داعش به‌رپرسیارێتى ته‌قینه‌وه‌کانى به‌غداى گرته‌ ئه‌ستۆ

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
رێکخراوى داعش، به‌رپرسیارێتى خۆى له‌ ته‌قینه‌وه‌کانى دوێنێى به‌غداى راگه‌یاند که‌ تێیاندا 32 که‌س کوژران و 110 که‌سى دیکه‌ش بریندار بون.

رێکخراوى داعش له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندووه‌ که‌ چه‌کدارێکیان به‌ ناوى "ئه‌بو یوسف ئه‌نساری" به‌ پشتێنێکى بۆمبڕێژکراو خۆى له‌ گۆڕه‌پانى "ته‌یه‌ران"ى به‌غدا ته‌قاندۆ‌ته‌وه‌ و دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ش که‌سێکى دیکه‌ به‌ ناوى "محه‌مه‌د عارف ئه‌لموهاجیر" ئه‌نجامیداوه‌ له‌ هه‌مان شوێنى ته‌قینه‌وه‌ى یه‌که‌م.

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ دوو خۆکوژ دوابه‌دواى یه‌ک له‌ گۆڕه‌پانى ته‌یارانى ناوه‌ڕاستى به‌غدا خۆیان ته‌قانده‌وه‌و بونه‌ هۆى کوژرانى 32 که‌س و برینداربونى 110 که‌سى دیکه‌.

ته‌قینه‌وه‌کانى کاردانه‌وه‌ى زۆریان له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ لێکه‌وته‌وه‌ و مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عێراق دوابه‌دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ فه‌رمانیدا به‌ دورخستنه‌وه‌ى پێنج به‌رپرسى باڵاى ئه‌منى له‌ پۆسته‌کانیان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار