کازمى: بۆشایى ئه‌منى واى کردووه ته‌قینه‌وه رووبدات
" رێگه‌ناده‌ين دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کان تێکه‌ڵى ململانێ سیاسییه‌کان بکرێت"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق ئاشکراى کرد که بۆشایى ئه‌منى بووه‌ته هۆى ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌و راشیگه‌یاند:" رێگه‌ناده‌ين دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کان تێکه‌ڵى ململانێ سیاسییه‌کان بکرێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى کانونى دووه‌مى 2021 مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند که رێگه‌ناده‌ن دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کان تێکه‌ڵى ململانێ سیاسییه‌کان بکرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"به‌رپرسه ئه‌منییه‌کان به‌رپرسیارییه‌تى رووداوه‌که‌ى دوێنێ به‌غدا له ئه‌ستۆ ده‌گرن".
هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ته‌قینه‌وه‌کانى به‌غدا نیشانه‌ى بونى بۆشایى ئه‌منییه و به‌رپرسانى ئه‌منى که‌مته‌رخه‌م له پۆسته‌کانیان دورده‌خرێنه‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه دووشه‌ممه له دوو کرده‌وه‌ى خۆکوژی‌دا له به‌غداى پایته‌ختى عێراق 32 که‌س کوژران و 110 که‌سى دیکه‌ش برینداربوون به‌پێى ئامارى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى داعش به‌رپرسیارێتى خۆى له ته‌قینه‌وه‌کانى به‌غدا راگه‌یاند که له‌رێگه‌ى دوو چه‌کداریانه‌وه کرده‌وه‌ى خۆکوژیان ئه‌نجامداوه.
ته‌قینه‌وه‌کانى دوێنێى به‌غدا کاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌و به‌رپرسانى بزوتنه‌وه سیاسییه‌کانى عێراق ره‌خنه‌ى توند له مسته‌فا کازمى ده‌گرن که نه‌یتوانیوه بۆشاییه ئه‌منییه‌کان پڕبکاته‌وه.
له ساڵى 2017 وه تا ئێستا رووداوه‌که‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ى به‌غدا زه‌نگێکى مه‌ترسیدارى رووبه‌رووى حکومه‌ته‌که‌ى کازمى کردووه‌ته‌وه، چونکه بڕیاره له مانگى 10ى ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام بدرێت.