سه‌رکردایه‌تییه‌کى پارتى فلیمه ئێرانییه‌که‌به"درۆ" ناوده‌بات

یەک مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌لى عه‌ونی، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى پارتى وه‌ڵامى فیلمه ئێرانیه‌که ده‌داته‌وه که تێیدا باس له هاوکارى قاسم سوله‌یمانى بۆ مه‌سعود بارزانى ده‌کات له سه‌روبه‌رندى نزیکبوونه‌وه‌ى داعش له هه‌ولێر و ناوه‌ڕۆکى فیلمه‌که به "درۆ" ناو ده‌بات.
دوێنێ له میدیاکانى ئێران فیلمێکى دیکۆمێنتارى بڵاوکرایه‌وه، که باس له هاوکاریه‌کانى ئێران ده‌کات کاتێک رێکخراوى چه‌کدارى داعش له هه‌ولێر نزیکبوه‌ته‌وه و قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران به‌هاناى هه‌ولێره‌وه چووه، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى به‌رپرسانى پارتى لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند" مه‌سعود بارزانى ته‌نها له ژوره‌که‌ى خۆى دا‌نیشێت و هیچیش نه‌ڵێت، ئه‌وان سڵى لێده‌که‌نه‌وه و ده‌یان هه‌زار دۆلار له‌ڤیدیۆ و پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شه‌یه‌ک خه‌رجده‌که‌ن که ئامانجه‌که‌ى لێدانه له‌مێژوه‌که‌ی".
