ئه‌مریکا بیست ملیۆن دۆلارى بۆ دابینکردنى ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز ته‌رخانکرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا ئاشکرایکرد، بڕى بیست ملیۆن دۆلارى بۆ دابینکردنى ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدادى پایته‌خت ته‌رخانکردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ى کانونى دووه‌مى 2021، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له راگه‌یاندراوێکیدا ئاشکرایکرد، نزیکه‌ى بیست ملیۆن دۆلارى بۆ دابینکردنى ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز له به‌غدادى پایته‌خت وه‌ک پاڵشتییه‌ک بۆ حکومه‌تى عێراق ته‌رخانکردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه که پاره ته‌رخانکراوه‌که تیمى ئه‌ندازیارى مه‌ده‌نى بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى گشتگیر بۆ خاڵه دهروازهییهکانى ناوچه‌که و دانانى ده‌روازه‌ى دیکه‌ى نوێ ده‌گرێته‌وه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار