به‌هۆى تۆپبارانى میلیشیاکانى تورکیا له‌ رۆژئاڤاى کوردستان مناڵێک کوژرا

یەک مانگ لەمەوپێش




هاوڵاتى

‌له‌ ئه‌نجامى تۆپبارانى تورکیا و میلیشیاکانى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى تل ڕه‌فعه‌ت له‌ هه‌رێمى شه‌هباى رۆژئاڤاى کوردستان، سێ هاوڵاتى مه‌ده‌نى کوژران که‌ یه‌کێکیان مناڵه‌.

میدیاى رۆژنیوز بڵاویکرده‌وه‌ که‌ کاتژمێرێک پێش ئێستا "ده‌وڵه‌تى تورک و میلیشیاکانى به‌ تۆپ و چه‌کى قورس ناوچه‌ى تل ڕه‌فعه‌ت یان له‌ کانتۆنى شه‌هبا تۆپباران کرد و له‌ ئه‌نجامدا سێ هاوڵاتى مه‌ده‌نى شه‌هید بوون و شه‌ش که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون".

شارى تل ڕه‌فعه‌ت که‌وتووه‌ته‌ باکورى حه‌له‌به‌وه‌ و زۆربه‌ى دانیشتووانه‌که‌ى له‌ ئاواره‌کانى عه‌فرین پێکدێن و  تۆپبارانه‌کان تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار