زیاتر له سه‌د په‌رله‌مانتارى عێراق دژى پشکى بودجه‌ى هه‌رێمن
سه‌دو سیانزه په‌رله‌مانتار داوا ده‌که‌ن هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی به‌غدا بکات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
زیاتر له سه‌د په‌رله‌مانتارى عێراق دژى پشکى هه‌رێمن له پرۆژه بودجه‌ى ئه‌مساڵدا و داوا ده‌که‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی سۆمۆ بکات، له‌به‌رامبه‌ر زامنی کردنی پشکی هه‌رێم له‌پرۆژه یاسای بودجه‌دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ى کانونى 2021 له‌یاداشتێکدا که ئاراسته‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مانى عێراقیان کردووه، 113 ئه‌ندام له‌فراکسیۆنه جیاجیاکانی په‌رله‌مان چه‌ند تێبینی‌و داواکارییه‌کیان بۆ گۆڕانکاریى له‌مادده‌کانی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021دا کردووه.
هاوکات له‌یاداشته‌که‌دا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به‌پێویستی ده‌زانن که له‌به‌رامبه‌ر پشکی هه‌رێم له‌بودجه‌دا، هه‌ولێر 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه راده‌ستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و بڕگه‌ی بژاردنی قه‌رزه‌کانی هه‌ڵبگیرێت.
ده‌قی یاداشتی 113 په‌رله‌مانتاره‌که‌ى عێراق: