ئه‌مریکا بنکه‌یه‌کى نوێى سه‌ربازى له رۆژئاڤاى کوردستان دروست ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئاشکراى ده‌کات جموجۆڵه سه‌ربازییه‌کانى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ناوچه جیاوازه‌کانى ڕۆژئاڤاى کوردستان زیادیکردووه‌و بنکه‌یه‌کى نوێى سه‌ربازى له شارى دێرک جێگیر ده‌کات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ى کانونى دووه‌مى 2021 روانگه‌ى سورى ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که له 48 کاتژمێرى رابردوودا ئه‌مریکا پشتیوانی نوێى سه‌ربازى گه‌یاندووه‌ته رۆژئاڤاى کوردستان که پێکهاتون لهتانکو زرێپۆش‌و که‌لوپه‌لى لۆجستی‌و سهربازییو ڕه‌وانه‌ى بنکه‌ى سه‌ربازیى شارى دێرکى نزیک سنورى تورکیا کراوه" ئه‌مریکییه‌کان نیازى دروستکردنى بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى نوێیان له‌و شاره‌دا هه‌یه".
له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى ڕابردوودا هێزه‌کانى ئه‌مریکا گهڕانو سوڕانه‌وه‌ى سه‌ربازییان له‌سه‌ر سنورى تورکیا‌و ڕۆژئاڤاى کوردستان ئه‌نجامداوه.
سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو هێزه‌کانى ئه‌مریکا گه‌ڕانێکى سه‌ربازییان له‌فڕۆکه‌خانه‌ى خه‌راب جێر له‌باشورى ڕمێلان به‌ئاڕاسته‌ى شارۆچکه‌ى دێرکو له‌ڕیگاى گشتیى قامیشلی-دێرک ئه‌نجامداوه که لهزرێپۆپشى برادلیو ئۆتۆمبێلى سه‌ربازیى تر پێکهاتبون، هاوکات فڕینێکى چڕى هێلیکۆپته‌ره سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌دا بینراون.
دواى ده‌ستبه‌کاربوونى جۆوبایدن سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا جموجۆڵى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له رۆژئاڤاىکوردستان زیادى کردووه.