به‌قاچاغبردنى دراو به‌رپرسێکى باڵاى ئێران ده‌باته‌ زیندانه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وته‌بێژى دادوه‌رى ئێران رایگه‌یاند، مه‌هدى جیهانگیرى براى ئیسحاق جیهانگیرى جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆک کۆمارى ئیسلامى ئێران سزاى چوار ساڵ زیندانیکردنى بۆ بڕایه‌وه‌ به‌تۆمه‌تى به‌ قاچاغبردنى دراو.

‌ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ى کانونى دووه‌مى 2021 غوڵام حوسێن ئیسماعیلى، وته‌بێژى دادوه‌رى ئێران رایگه‌یاند به‌پێى بڕیارى دادگا مه‌هدى جیهانگیرى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ زیندانى ده‌کرێت و به‌ بڕى 840 هه‌زار دۆلاریش غه‌رامه‌ ده‌کرێت له‌سه‌ر قاچاخچێتى دراو.
هه‌روه‌ها جیهانگیرى دوو ساڵى دیکه‌ زیندانى ده‌کرێت له‌ دۆسێى ده‌ستکه‌وتى ناڕه‌وا و غه‌رامه‌ى 45 ملیار تومه‌ن.

مه‌هدى جیهانگیرى براى جێگرى سه‌رۆک کۆماره‌، هاوکات سه‌رۆکى گروپى دارایى گه‌شتیارى و جێگرى سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى تاران بووه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى پارێزگاى کرمانه‌وه‌ له‌ ئه‌یلوولى 2017 ده‌ستگیرکرا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى دارایی.
گرووپى دارایى گه‌شتیارى پێکدێت له‌ پێنج کۆمپانیاى سه‌ره‌کى له‌ بواره‌کانى بانک، گه‌شتوگوزار، پیشه‌سازى بیناسازی، نه‌وت و غاز ، پیشه‌سازى کانزا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار