په‌رله‌مانتارێک: 60 چه‌کدارى داعش له‌رێگه‌ى تورکیاوه هاتونه‌ته ناو عێراقه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عیراق زانیاریى نوێى له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه خۆکوژیییه‌کانى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو ئاشکرا کرد رایشیگه‌یاند:" 60 چه‌کدارى داعش له‌رێگه‌ى تورکیاوه هاتونه‌ته ناو عێراقه‌وه".
به‌در زیادى په‌رله‌مانتارى عیراق و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مان به سایتى (به‌غداد ئه‌لیه‌وم)ى راگه‌یاندووه که ئه‌و که‌سه‌ى دوو خۆکوژه‌که‌ى بۆ گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران له شارى به‌غدا گواستووه‌ته‌وه، ده‌ستگیر کراوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"هێزه ئه‌منییه‌کان له‌دواى ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه 60 ئه‌ندامى داعشیان ده‌ستیگرکردووه که له تورکیاوه هاتونه‌ته خاکى عیراق و هه‌ندێکیش له‌و ده‌ستگیرکراوانه سه‌رکرده‌ى باڵاى داعشن".
هاوکات به‌در زیادى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له دوو بۆ سێ رۆژى داهاتوودا ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانیى عیراق مژده‌ى ده‌ستگیرکردنى ژماره‌یه‌کى دیکه له تێوه‌گلاوان و پیلانداڕێژه‌رانى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ئاشکرا ده‌کات، وتیشى:"گروپێک له ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌دا به‌شدارییان کردووه".
رۆژى پێنجشه‌ممه 21ى کانونى دووه‌مى 2021، له هه‌ردوو ناوچه‌ى باب ئه‌لشه‌یخ و گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران که ده‌که‌ونه ناوچه‌ى باب شه‌رقى له شارى به‌غدا، دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆکوژى له بازاڕى فرۆشتنى جلى کۆنه که ناوچه‌یه‌کى قه‌ره‌باڵغه، روویاندا و به‌هۆیه‌وه 32 که‌س کوژران و زیاتر له 105ى دیکه‌ش برینداربوون.
رێکخراوى داعش ئه‌وکات به‌رپرسیارێتیى خۆى له هێرشه‌که راگه‌یاند که به توندترین هێرشى دواى سێ ساڵ شکستهێنان به داعش له عیراق داده‌نرێت.