کازمى کوژرانى "جێگرى خه‌لیفه و والى عێراق"ى داعشى راگه‌یاند
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، ئێواره‌ى ، کوژرانى ئه‌بو یاسر ئه‌لعیساوى "جێگرى خه‌لیفه و والى عێراق"ى داعشى راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى کانونى دووه‌مى 2021 سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، له تویتێکدا وتویه‌تی"گه‌لى عێراق، ئه‌گه‌ر گفتى دا ده‌یباته‌سه‌ر، به‌ڵێنماندا تۆڵه‌ى له‌رزێنه‌ر له بانده‌کانى داعشى تیرۆریست بکه‌ینه‌وه."
هه‌روه‌ها نوسویه‌تى:"پاڵه‌وانه‌کانمان له چالاکییه‌کى هه‌واڵگریدا کۆتای‌یان به سه‌رۆکى تاقمى شه‌ڕخواز هێنا؛ ئه‌وه‌ى خۆى ناونابو "جێگرى خه‌لیفه و والى عێراق"ى رێکخراو(ى داعش) ئه‌بو یاسر ئه‌لعیساوی."
هه‌فته‌ى رابردوو داعش دوو ته‌قینه‌وه‌ى له به‌غدا ئه‌نجامداو بووه هۆى کوژرانى 32 که‌س و برینداربوونى 105 که‌سى دیکه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار