یاساى خانه‌نشینى له‌عێراقدا هه‌موارده‌کرێته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا یاساى خانه‌نشینى بڕگه‌ى 10 هه‌مواربکاته‌وه‌، که‌ فه‌رمانبه‌ر له‌ ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا خانه‌نشین ببێت.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29ى کانونى دووه‌مى 2021 لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا یاساى خانه‌نشینى بڕگه‌ى 10 هه‌مواربکاته‌وه‌، که‌ فه‌رمانبه‌ر له‌ ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا یا ئه‌گه‌ر بارى ته‌ندروستى رێگربوو له‌ به‌رده‌وامبوونى کارى ده‌توانێت خانه‌نشین ببێت.

به‌پێى ره‌شنووسى لیژنه‌ى دارایى فه‌رمانبه‌ر له‌ دوو حاڵه‌تدا ده‌توانێت خانه‌نشین ببێت ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر ته‌مه‌نى گه‌یشته‌ ته‌مه‌نى 60 ساڵى خانه‌نشین ده‌بێت یا بارى ته‌ندروستى باش نه‌بوو لیژنه‌ى پزیشکى پشتڕاستیکرده‌وه‌ ده‌توانێت خانه‌نشین ببێت.

به‌ پێى یاساى یه‌کگرتووى خانه‌نشینى عێراق، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک ئه‌گه‌ر 15 ساڵ خزمه‌تى فه‌رمانبه‌رى له‌ که‌رتى گشتى هه‌بێت ده‌توانێت خۆى خانه‌نشین بکات، به‌ڵام ده‌بێت فه‌رمانبه‌ر ته‌مه‌نى له‌ 45 ساڵ که‌متر نه‌بێت، هه‌روه‌ک ته‌مه‌نى خانه‌نشینى زۆره‌ملێش به‌ 60 ساڵ ده‌ستنیشان کراوه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار