ئیداره‌ى جۆوبایدن: تورکیا سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانییه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جه‌یک سۆلیڤان راوێژکارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی، تورکیاى به‌سه‌رچاوه‌ى نیگه‌رانى بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپایى وه‌سفکرد.
ئیداره‌ى بایدن، پێشتر له یه‌که‌م لێدوانی‌دا له باره‌ى تورکیا جه‌ختیکرده سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئازادییه‌کان و مافى مرۆڤ و داواى له حکومه‌تى سه‌رۆکى تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کرد، رێز له بڕیاره‌کانى دادگاى ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بگرێت سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ئازاد بکات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ى ئیداره‌ى نوێ به‌سه‌رۆکایه‌تى جۆو بایدن، ھانى تورکیا ده‌دات بۆ رێزگرتن له ئازادییه سه‌ره‌کییه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێکى به په‌له بۆ پرسى ده‌میرتاش.
ئیداره‌ى جۆوبایدن ره‌خنه‌ى توند له ئه‌نقه‌ره ده‌گرن، له‌کڕینى سیسته‌مى مووشه‌کى رووسیى "ئێس-400" له لایه‌ن تورکیاوه که هاوپه‌یمانه‌کانى له ناتۆ زۆر توڕه کرد و بووه ھۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا سزاکان به‌سه‌ریدا بسه‌پێنێت.