پسپۆڕیکى سه‌ربازیى روسیا: کارته‌کانى هه‌سه‌ده به‌رانبه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د به‌هێزن
" داوامان له سوریا کردووه داواکارییه‌کانى هه‌سه‌ده قبوڵ بکات پێش ئه‌وه‌ى کورد کارته‌کانى به‌کاربهێنێت"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى روسیا به‌رپرسانى دیمه‌شقیان ئاگادار کردوه‌ته‌وه له‌وه‌ى که باشتر داواکارییه‌کانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) جێبه‌جێ بکه‌ن، پێش ئه‌وه‌ى هه‌سه‌ده کارتى خۆى به‌کاربهێنێت و هه‌ره‌س به ئابوورى دیمه‌شق بهێنێت.
پسپۆڕه ستراتیژییه‌که رایگه‌یاند که داوا له به‌شار ئه‌سه‌د کراوه گه‌مارۆى سه‌ر ناوچه‌کانى (حه‌له‌ب و شه‌بها و ته‌نه‌ف و درعا) هه‌ڵبگرێت و هێزه‌کانى به ئاشتییانه له ناوچه‌کانى ژێر ده‌ستى شه‌ڕڤانان بکێشێنته‌وه" کاره‌سات روو ده‌دات ئه‌گه‌ر هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات نه‌وت له رۆژئاواى فورات ببڕن و چیتر مامه‌ڵه‌ش به لیره‌ى سورى نه‌که‌ن".
هه‌روه‌ها پسپۆڕه‌که وتى "ئه‌گه‌ر رۆژئاواى کوردستان ده‌ستبه‌ردارى لیره‌ى سورى ببێت، به‌هاى دراوى سوریا له‌سه‌دا 50 داده‌به‌زێت و له‌وکاته‌شدا ته‌نانه‌ت روسیا ناتوانێت فریاى هه‌ره‌سهێنانى رژێمى سوریا بکه‌وێت."
هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه ه به‌شار ئه‌سه‌د ئاگادار کراوه‌ته‌وه که پێویسته داواکارییه‌کان کورد له سوریا جێبه‌جێ بکات، پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات کارته کاره‌ساتباره‌که‌یان فڕێ بده‌ن و هه‌ره‌س به هه‌موو شتێک بهێنن.