مه‌زڵوم عه‌بدى له‌سه‌ر بارگرژییه‌که‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى به‌شار ئه‌سه‌د هاته‌ ده‌نگ

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
مه‌زڵوم عه‌بدى له‌سه‌ر بارگرژى نێوان هێزه‌کانى رژێم و به‌رێوه‌به‌رى خۆسه‌ر رایگه‌یاند که‌ هۆکاره‌که‌ى "زهنیه‌تى نه‌گۆڕى رژێمه‌".

جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى،فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند:" به‌م دواییانه‌ وه‌فدێکى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌ر سه‌ردانى دیمه‌شقى کردووه‌و به‌ڵام وه‌ک هه‌موو جارێکى تر به‌هۆى نه‌ گۆڕانى زهنیه‌تى رژێمه‌وه‌ له‌ دیمه‌شق هیچ سوودى نه‌بووه‌".

ناوبراو راشیگه‌یاند:" به‌هۆى ئه‌و گه‌مارۆ و ده‌ستگیرکردنانه‌ى هێزه‌کانى رژێم له‌ که‌مپى شه‌هبا( ئاواره‌ى عفرینى تێدا نیشته‌جێ یه‌)و له‌ شێخ مه‌قسود له‌ حه‌له‌ب له‌ دژى که‌سوکارى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و ده‌ستگیریان ده‌که‌ن، ئه‌م کارانه‌ بۆته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش فشار له‌ هێزه‌کانى رژێم بکه‌ین".

 هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات به‌ راشکاوى به‌ رژێمیان راگه‌یاندووه‌ فشارى ئه‌وان بۆ سه‌ر شه‌هبا و شێخ مه‌قسود له‌ حه‌له‌ب به‌رانبه‌ر ده‌بێت به‌ فشار خسنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌منیه‌تى هه‌ردوو شارى حه‌سه‌که‌ و قامشلۆ.
 
له‌باره‌ى رووداوه‌کانى ئه‌مڕۆوه‌، راگه‌یاندنى فه‌رمى سوریا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ خۆپیشاندانى ئه‌مڕۆدا دژى هێزه‌کانى سووریاى دیومکرات، ئه‌و هێزانه‌ ته‌قه‌یان له‌ مه‌ده‌نى کردووه‌ که‌سێکیان کووشتووه‌و چوار خۆپیشانده‌رى تر بریندارن.
 
خۆپیشاندانه‌کان که‌ له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى به‌عسه‌وه‌ رێکخرابوو وا بڕیار بوو دژى ده‌زگاکان و هێزه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌ر ئه‌نجام بدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار