‌ بۆ قه‌ده‌غه‌کردنى هه‌ده‌په‌ ئه‌ردۆغان ده‌ستوور ده‌گۆڕێت

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى تورکیا بانگه‌شه‌ى بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورێکى نوێ ده‌ستپێکرد که‌ جگه‌ له‌ پته‌وکردنى پێگه‌کانى ده‌سه‌ڵاتى خۆی، ئامانجێکى سه‌ره‌کى بریتییه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌کردنى پارتى دیموکراتى گه‌لان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى شوباتى 2021 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند:"له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رستى (مه‌هه‌په‌) که‌ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات، ده‌ست ده‌که‌ین به‌ کارکردن بۆ داڕشتنى ده‌ستوورێکى نوێ".
ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغان دواى ئه‌وه‌ هات که‌ باخچه‌لى داوایکرد له‌ پێناو قه‌ده‌غه‌کردنى هه‌ده‌په‌دا، ده‌ستوورى تورکیا هه‌موار بکرێته‌وه‌.

ئه‌ردۆغانیش رایگه‌یاند:"که‌سانێک هه‌ن په‌یوه‌ندى هزر و سۆزیان به‌ ده‌وڵه‌ته‌وه‌ نه‌ماوه‌"، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ پارتى دیموکراتى گه‌لان که‌ ئه‌ردۆغان و باخچه‌لى به‌ بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ تۆمه‌تباریان ده‌که‌ن.

چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ردۆغان به‌ پشتیوانى بزوتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رست، ده‌ستوورى تورکیاى له‌ پێناو پته‌وکردنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى هه‌موارکرده‌و  چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هه‌نگاوه‌ نوێیه‌که‌ هه‌مان ئامانجى هه‌بێت و زیاتر نه‌یاره‌کانى سه‌رکوت بکات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار