هۆشیار زێباری: هه‌رێم رازى بووه نه‌وت راده‌ستى عێراق بکات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگه‌یاند:"هه‌رێم رازى بووه به‌راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاتى فیدراڵى".
هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسیى پارتى رایگه‌یاند:"هه‌ڵوێستى لایه‌نه کوردیه‌کان سه‌ره‌ڕاى جیاوازى له بۆچونه سیاسیه‌کانیان له‌ئێستادا یه‌کخراوه، هه‌رێمى کوردستانیش ڕ‌ازى بووه به ڕاده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ى داهاته‌که‌ى به حکومه‌تى فیدڕاڵی".
ناوبراو راشیگه‌یاند:" ئه‌و رازى بوونه به‌پێى ئه‌و ڕه‌شنوسه‌ى حکومه‌ته که پێشکه‌شى په‌رله‌مانى کردوه، به‌ڵام حکومه‌ت شکسته‌کانى ده‌خاته ئه‌ستۆى هه‌رێمى کوردستان".
زێبارى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد چوار کێشه هه‌یه که ده‌بێت له‌نێوان عێراق و هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکرێن که په‌سه‌ندکردنى یاساى نه‌وت و گاز، ئه‌نجومه‌نى فیدڕاڵى له ده‌ستور که په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و پارێزگاکان که ناڕێکخراوه، جگه له‌وه‌ش، ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى و یاساى دادگاى فیدڕاڵییه.
بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێشنیازه نوێیه‌کان له‌باره‌ى پشکى هه‌رێم له‌ناو پرۆژه‌یاساى بودجه سه‌ردانى به‌غدا بکات.
پرۆژه نوێیه‌که‌ى لایه‌نه شیعه‌کان له‌سه‌ر رێککه‌وتوون پێدانى 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه به کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى و دواتر به‌غدا شایسته‌ى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و خه‌رجییه‌کانیان به نه‌وت ده‌ده‌نه‌وه هه‌رێم.