مه‌سرور بارزانى: ده‌بێت هێرشه‌کان رابگیرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" ئیدانه‌ى هێرشه‌که‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ده‌که‌ن و ده‌بێت ئه‌و هێرشانه رابگیرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى شوباتى 2021، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له تویتێکدا له‌باره‌ى هێرشه‌که‌ى شه‌وى رابردووى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداى پایته‌ختى عێراقه‌وه نوسیویه‌تى "نێرده دیبلۆماسییه‌کان دووچارى مه‌ترسى گه‌وره ده‌بنه‌وه له عێراق و ئه‌وان بۆ جه‌نگى دژ به تیرۆر و دووباره بونیادنانه‌وه‌ى عێراق لێره‌ن".
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانى ده‌شنوسێت: "داوا له حکومه‌تى فیدراڵ ده‌که‌م رێکارى کرده‌یى بۆ دابینکردنى سه‌لامه‌تییان بگرێته‌به‌ر و ده‌بێت ئه‌و هێرشانه رابگیرێن."
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى شانه‌ى ئه‌منى عێراق، شه‌وى رابردوو دوو موشه‌ک له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا که‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ھیچ قوربانییه‌کى لێبکه‌وێته‌وه.