ئه‌مڕۆ پێنج وه‌زاره‌ت و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم موچه‌ وه‌رده‌گرن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی‌ دارایی رایگەیاند دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت و تیایدا مووچەی پێنج وەزارەت و چەند شوێنێكی دیكەش بە لێبڕینی 21% دابەشدەكرێت.

 ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی‌ دارایی رایگەیاند مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی وەزارەتەكانی گەشت و گوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان، رۆشنبیری‌ و لاوان و ئاوەدانکردنەوە دابەشدەكرێت.

هەروەها، بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی‌ وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی سەرۆکایەتی‌ هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی‌ وەزیران و خانەنشینی‌ پێشمەرگەش دابەشبكرێت.

پێشتر، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، وەک حکومەت پێیان خۆشە مووچە بە رێژەی 100% دابینبکەن، بەڵام لە ئێستادا هەندێک وردەکاری هەن کە بەهۆیەوە ناتوانن ئەو کارە بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار