سعودیه له‌سه‌ر کوشتنى خاشقچى وه‌ڵامى ئه‌مریکا ده‌داته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه له راگه‌یه‌نراوێکدا راپۆرته‌که‌ى هه‌واڵگریى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کوشتنى جه‌مال خاشقچى که ده‌ستى محه‌مه‌د بن سه‌لمانى تێدا بووه ره‌تده‌کاته‌وه.
به‌پێى راپۆرتێکى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا، پرۆسه‌ى کوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نوسى سعودی، له‌ژێر چاودێرى و به ره‌زامه‌ندى محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى وڵاته‌که‌یدا بووه.
له‌راپۆرته‌ى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا له چوار په‌ڕه‌دا زانیارییه‌کانى خستووه‌ته‌ڕوو هاتووه، "گه‌یشتین به‌و ئه‌نجامه‌ى که محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه ره‌زامه‌ندیداوه به ئه‌نجامدانى چالاکییه‌ک له شارى ئه‌سته‌مبوڵى تورکیا بۆ ده‌ستگیرکردن یان کوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نوس".
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه ئه‌و راپۆرته‌ى ره‌تکرده‌وه و رایگه‌یاند:"هه‌موو رێکاره یاساییه‌کان بۆ لێکۆڵینه‌وه و گه‌یشتن به دادپه‌روه‌رى گیراونه‌ته‌به‌ر و خانه‌واده‌ى خاشقچیش به ئه‌نجامه‌که‌ى رازیبوون".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:''به‌داخه‌وه راپۆرتێکى ئاوا ده‌نوسرێت و راده‌گه‌یه‌نرێت که ئه‌نجامه‌کانى ناڕاستن و قه‌ناعه‌ت پێکه‌رنین له کاتێکدا حکومه‌تى سعودیه ئیدانه‌ى ئه‌و تاوانه‌ى کردووه رێکاره پێویسته‌کانى گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى تر تاوانى هاوشێوه روونه‌داته‌وه".
خاشقچى له 2ى تشرینى یه‌که‌مى 2018 له کونسوڵخانه‌ى سعودیه له شارى ئه‌سته‌مبوڵى تورکیا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کداره‌وه کوژرا و جه‌سته‌که‌شیان پارچه‌پارچه کرد، دواتریش په‌نجه‌ى تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ى محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ى جێنشینى سعودیه کرا.