شوێنى ئومێد خۆشناو له په‌رله‌مان پڕده‌کرێته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له ده‌ستێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی خولی به‌هاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، فراكسیۆنی پارتی جێگه‌ی ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنه‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه.
به‌پێی راگه‌یا‌ندراوی په‌رله‌مانی كوردستان که ئه‌مرۆ شه‌ممه، 27 شوباتى 2021 بڵاویکردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندووه" له دانیشتنی یه‌كی ئازاری 2021، په‌رله‌مانی كوردستان تیایدا هه‌ڵكه‌وت ئه‌نوه‌ر خه‌لیفه، وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی ئومێد خۆشناو، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی سوێندی یاسایی ده‌خوات به‌پێی حوكمی مادده‌ی (27) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌دواى گیان له‌ده‌ستدانى فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر، به ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئومێد خۆشناو هه‌ڵبژێردرا وه‌ک پارێزگارى تازه‌ى شاره‌که‌که.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار