موچه‌ى خانه‌نشینى هێزه‌کانى ناوخۆ ده‌ستکاریده‌کرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەند پێشنیازێک بۆ خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ ئامادە کراوە  دەنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان.

 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 27 شوباتى 2021  رایگەیاند "چەند پێشنیازێک بۆ خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ ئامادە کراوە، دوای گفتوگۆکردن لەسەری لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەموارکردنەوەى دەنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان، یاساکە لە خزمەتی خانەنشینانی هێزەکانی ناوخۆ دەبێت".

هه‌روه‌ها وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، ھەندێك پێشنیاز لەبارەی خانەنشینی ھێزەكانی ناوخۆ ھەیە و لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، دواتر رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد، یاساكە بۆ خزمەتی خانەنشینانی ھێزەكانی ناوخۆیە.

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ موچه‌ى خانه‌نشینى هێزەکانی ناوخۆ  له‌هه‌موو خانه‌نشینانى دیکه‌ که‌متره‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار