بڕیاده‌رى لیژنه‌ى دارایى: سبه‌ینێ رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌کرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جاروه‌فدى باڵاى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان سه‌ردانى به‌غداى کرد، ئێستا هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتوونه‌ته یه‌ک و ده‌شڵێت:" سبه‌ینێ وه‌فدى هه‌رێم ده‌چێته به‌غداو کۆتا ره‌شنوس ئاماده ده‌که‌ن بۆ رێککه‌وتن".
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاشکرایکرد:" دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار وه‌فدى باڵاى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان سه‌ردانى به‌غداى کرد، ئێستا هه‌ردوو لایه‌ن گه‌یشتوونه‌ته یه‌ک و هیچ بابه‌تێکى هه‌ڵپه‌سێردراو نه‌ماوه، ته‌نیا ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر داڕشتنى ره‌شنووسێک بگه‌نه رێککه‌وتن و تا له پڕۆژه یاساى بودجه تێیپه‌ڕێنن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "به پێى زانیارییه‌کانیان ئه‌گه‌رى هه‌یه سبه‌ینێ وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا بکات و له‌سه‌ر کۆتا ره‌شنووسى رێککه‌وتن ئه‌نجامبده‌ن".
پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، له 129 تریلۆن دیناره‌و له‌سه‌دا 12.67 پشکى هه‌رێمه و به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له په‌رله‌مانتارانى کوردى لیژنه‌ى دارایى وه‌رگرتووه زیاتر له 13 تریلۆن دینار له‌ماوه‌ى ساڵێکدا بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت.