نرخی نەوت دابەزی

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

نرخی نەوتی خاو بەشإوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئیستادا نەوتی خاوی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پیوە دەکرێت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

ئەمرۆ یەکشەممە  ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، نرخی نەوتی خاوی برێنت دابەزی بۆ ٦٤ دۆلار و ٤٢ سەنت، ئەمەش بە بەراورد بە نرخی دوێنێ بڕی دۆلارێك و ٦٩ سەنت کەمی کردووە.

هاوکات نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی لە بازارەکاندا بە ٦١ دۆلار و ٥٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت کە بە هەمان شێوە بە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢ دۆلار و سێ سەنت دابەزیووە.

ئەمە لەکاتێکدایە نرخی نەوت لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە بەرزبونەوەدا بوو بەجۆرێك کە گەیشتە ٦٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار