ورده‌کارى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر له زارى یه‌کێک له تۆمه‌تبارانیه‌وه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دژه تیرۆرى کوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ده‌ستگیرکردنى تاوانبارێکى سه‌ره‌کى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوى سه‌ر هه‌ولێرى راگه‌یاند له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ى ده‌قى دانپێدانانه‌که‌یدا که تێیدا باس له چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى هێرشه‌که ده‌کات.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دژه تیرۆرى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا، وتی، چوار که‌س ئه‌نجامده‌رى سه‌ره‌کى هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى رۆژى 15ى مانگى رابردوى سه‌ر هه‌ولێر بون که توانراوه یه‌کێک له‌وانه به‌ناوى "حه‌یده‌ر حه‌مزه عه‌باس مسته‌فا به‌یاتی" ده‌ستگیربکرێت که دانى به‌تاوانه‌که‌یدا ناوه‌و "به‌شێوه‌یه‌کى ته‌واو، باسى له چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى هێرشه‌که کرد."
هه‌روه‌ها دژه تیرۆر ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕو"له دواى هاوبه‌شکردنى ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى حکومه‌تى فیدراڵ و هاوپه‌یمانان، ئه‌نجامده‌رێکى دیکه‌ى هێرشه‌که له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى حکومه‌تى فیدراڵ ده‌ستگیر کرا."
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی"دو تاوانبارى دیکه‌ش ماون که هه‌وڵ و به‌دواداچونه‌کان به‌رده‌وامن له لایه‌ن ده‌زگا ئمنییه‌کانه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنیان، له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش له دانپێدانانه‌کانى (حه‌یده‌ر حه‌مزه به‌یاتی) ناوى ئه‌نجامده‌رانى دیکه، لادراوه و ئاشکرا نه‌کراوه."
به‌پێى ده‌قى دانپێدانانه‌که که له‌لایه‌ن دژه تیرۆره‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه ئه‌و تۆمه‌تباره سه‌ره‌کییه‌ى هێرشه‌که ناوى "حه‌یده‌ر حه‌مزه عه‌باس به‌یاتی"یه‌و له‌دایکبوى ساڵى 1983یه‌و خه‌ڵکى گوندى قه‌رێتاخى سه‌ربه شارۆچکه‌ى حه‌مدانییه‌یه که دانیشتوى شارۆچکه‌ى خه‌باتى سه‌ر به هه‌ولێره.
ئه‌و که‌سه له دانپێدانانه‌کانیدا وتویه‌تی، مانگى 11ى ساڵى رابردو که‌سێک به‌ناوى (که دانپێدانانه‌که‌دا ناوه‌که‌ى سڕدراوه‌ته‌وه) سه‌ر به "که‌تائیبى سه‌یدولشوهه‌دا"ى ناسیوه‌و پاشان که‌سێکى دیکه‌ى به‌ناوى (که ناوه‌که‌ه‌ى سڕدراوه‌ته‌وه) ناسیوه‌و بڕیاریانداوه ئۆتۆمبێلێکى جۆرى کیا بکڕن بۆ ئه‌وه‌ى هێرشبکه‌نه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر.
به‌پێى قسه‌کانی، ئۆتۆمبێله‌که‌یان له هه‌ولێر کڕیوه‌و له‌کاتى چونه هه‌ولێریش کاسکێتیان له‌سه‌ر کردوه‌و ماسکیان پۆشیوه تاوه‌کو ده‌موچاویان له کامێراکانى پێشانگاکانى ئۆتۆمبێل ده‌رنه‌که‌وێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که پاشان ئۆتۆمبێله‌که‌یان بردۆته‌وه بۆ موسڵ و دواتر له‌مانگى دوى ئه‌مساڵ یه‌کێک له‌و که‌سانه په‌یوه‌ندى پێوه‌کردوه‌و پێى وتوه، بۆ ئاماده‌کارى بۆ کرده‌وه‌که که‌سێک به‌ناوى (ناوه‌که‌ى سڕدراوه‌ته‌وه) هاتۆته هه‌ولێر کارتى نیشته‌جێبونى ده‌رکردوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه که رۆژى ئه‌نجامدانى کرده‌وه‌که تۆمه‌تبارێکى سه‌ره‌کى کرده‌وه‌که په‌یوه‌ندى پێوه‌کردوه‌و ئه‌و که‌سه‌ى بردۆته شوێنى کرده‌وه‌که که "عه‌لوه‌یه" له هه‌ولێر و وتوشیه‌تی"له ئۆتۆمبێله‌که دابه‌زین و به‌پێ چوینه شوێنى کرده‌وه‌که‌و ئه‌و که‌سه (ناوى سڕدراوه‌ته‌وه) پیلانه‌که‌ى داڕشت."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که دواتر ئه‌وان گه‌ڕاونه‌ته‌وه موسڵ و ئه‌میش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵى خۆى له خه‌بات و دواتر "ئه‌بو..." په‌یوه‌ندى پێوه‌کردوه و وتویه‌تی، بێ ئۆتۆمبێل وه‌ره موسڵ، که چۆته موسڵ چوار که‌سى به‌ناوه‌کانى (که ناوه‌کانیان سڕدراونه‌ته‌وه) بینیوه‌و ئۆتۆمبێلێکى تایبه‌تى جۆى ئۆپترایان پێداوه‌و پێیانوتوه بڕۆ بۆ هه‌ولێرو ئێمه‌ش به تاکسى دێین.
تۆمه‌تباره‌که له‌دانپێدانانه‌کانیدا وتویه‌تی"منیش هاتمه هه‌ولێر و ئه‌وانیش به تاکسى هاتنه ناو هه‌ولێر. له رێگه (....) پێى وتم ئۆتۆمبێلێک له رێگه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش هه‌یه بڕۆ بیهێنه."
هاوکات، وتوشیه‌تی"پاشان کیاکه‌مان له‌گه‌ڵ دو که‌سیان به‌ره‌و شوێنى ئه‌نجامدانى هێرشه‌که لێخوڕی. له پشته‌وه‌ى عه‌لوه چاوه‌ڕێمان کرد، ئه‌وان پێیانوتم دور له شوێنه‌که چاوه‌ڕێمان بکه. ئه‌وان موشه‌که‌کانیان ئاماده‌کرد که دروستکراوى ئێران بون. دواى سه‌عات و نیوێک په‌یوه‌ندییان پێوه‌کردوم و چومه لایان و سه‌رم خستن و بردمن بۆ شوێنه‌که. له‌و کاته‌دا موشه‌که‌کان ئاڕاسته‌ى فڕکه‌خانه کران ئێمه‌ش گه‌ڕاینه‌وه موسڵ."