نێچیرڤان بارزانى: ناکرێت عێراق بکرێته گۆڕه‌پانى یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ململانێکان
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا سه‌رکۆنه‌ى هێرشى سه‌ر بنکه‌ى عه‌ینولئه‌سه‌د ده‌کات و ده‌ڵێت:" ناکرێت عێراق بکرێته گۆره‌پانى پێکدادان و یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ململانێکان".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکى هه‌رێم:
زۆر به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشه مووشه‌کییه ده‌که‌م که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رکردایه‌تیى ئه‌مه‌ریکا له بنکه‌ى عه‌ینولئه‌سه‌دى ئاسمانى له پارێزگاى ئه‌نبار له عێراق کرده ئامانج و له ئه‌نجامدا به‌ڵێنده‌رێک گیانى له ده‌ست دا. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و که‌سوکارى قوربانییه‌که ده‌که‌م، له‌م کاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
دووباره‌بوونه‌ى به‌رده‌وامى په‌لاماردان و هێرش له‌سه‌ر هێزى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش که له‌سه‌ر داواى حکوومه‌تى عێراقى فیدرأڵ بۆ پشتگیرى و هاوکاریکردنى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له عێراقن، به ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى عێراقه و ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات و ئێستا و داهاتووى ده‌خاته مه‌ترسییه‌کى ڕاسته‌قینه‌وه.
بێگومان عێراق له دۆخى ئێستایدا هێشتا پێویستى به به‌رده‌وامیى هاوکارى و یارمه‌تیدانى ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ ڕێگرى له به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و له‌ناوبردنى یه‌کجاره‌کیى ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆرستییه‌ى ڕۆژ به ڕۆژ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌که‌ى زیاتر ده‌بێت و کرده سه‌ربازییه‌کان و جموجووڵه تیرۆرستییه‌کانى فراونتر ده‌بن.
داوا له حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته و گه‌لانى عێراق ده‌که‌م به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرش و په‌لامارانه بێنه ده‌نگ و ڕێگه نه‌درێت له‌سه‌ر حیسابى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و داهاتووى ئه‌وان، عێراق بکرێته گۆڕه‌پانى پێکدادان و یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ململانێکان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
2021/3/3