‌نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌بڕیاره‌که‌ى کازمى ده‌کات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، پێشوازى بڕیاره‌که‌ى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌که‌ن بۆ دیاریکردنى رۆژى 6ى ئازارى هه‌موو ساڵێک وه‌ک رۆژى لێبورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی: " پێشوازى له‌ بڕیاره‌که‌ى مسته‌فا کازمى ده‌که‌ین، که‌ رۆژى 6ى (ئازار/3)ى دیاریکرد وه‌ک ڕۆژى نیشتمانى لێبورده‌یى و پێکه‌وه‌ژیان، له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌ مێژوییه‌که‌ى پاپا فڕانسیس بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان".

مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ى دیدارى مێژووى هه‌ردوو جه‌مسه‌رى ئاشتى و لێبورده‌یی، له‌نێوان ئایه‌توڵا عه‌لى سیستانى و قه‌داسه‌تى پاپا فڕانسیس و دیدارى ئاینه‌کان له‌شارى ئورى شوێنه‌واری، رۆژى 6ى هه‌موو ساڵێک وه‌ک رۆژى نیشتمانى ئاشتى و لێبورده‌یى له‌ عێراق دیاریکرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار