به‌واژۆى قوباد تاڵه‌بانى پێنج هه‌زار زه‌وى دابه‌ش ده‌کرێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه، له قه‌زاى که‌لار و ناحیه‌یه‌کى سه‌ر به‌و قه‌زایه زه‌وى به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسى و رزگاربوانى ئه‌نفال دابه‌شده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى نیسانى 2021میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه، به‌پێى فه‌رمانێک که واژۆى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستانى له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به ته‌رخانکردنى پارچه زه‌وى نیشته‌جێبوون له سنورى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان که خۆى له پێنج هه‌زار و 69 پارچه زه‌ویدا ده‌بینێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ زیاتر له 950 پارچه زه‌وى له که‌لار به‌سه‌ر زیندانیانى سیاسى و رزگاربوانى ئه‌نفالدا دابه‌شبکرێت.
هاوکات بڕیاردراوه به تاپۆکردنى ئه‌و زه‌وییانه‌ى ناحیه‌ى رزگاری، که له پێشووتردا ژماره‌ى ھه‌واییان پێ درابوو که ژماره‌یان بریتییه له 427 پارچه زه‌ویه.