مه‌سعود بارزانى له‌باره‌ى شه‌رى میدیاى پارتى و یه‌کێتى فه‌رمانێک ده‌رده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌باره‌ى شه‌ڕى میدیایى پارتى و یه‌کێتى و "سووکایه‌تى به‌یه‌کتره‌وه"، باره‌گاى بارزانى ڕاگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:"بارزانى فه‌رمانى به ڕاگه‌یاندن و میدیاکانى حزبه‌که‌ى کردووه پێویسته ڕه‌چاوى به‌ها و پره‌نسیپ و بنه‌ماکانى ڕه‌وشتبه‌رزى بکرێت."
له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا که کۆپییه‌کى بۆ(هاوڵاتى) نێردراوه هاتووه: " له‌باره‌ى دیارده‌ى نامه‌قبووڵى جنێودان و به‌کارهێنانى زمانى زبر له ڕاگه‌یاندن و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که به داخه‌وه ماوه‌یه‌که له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا له ئارادایه، سه‌رۆک بارزانى فه‌رمانى به ڕاگه‌یاندن و میدیاکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووه که پێویسته له چاڵاکى و کارى ڕاگه‌یاندندا ڕه‌چاوى به‌ها و پڕه‌نسیپ و بنه‌ماکانى ڕه‌وشتبه‌رزى بکرێت و ئامانجى سه‌ره‌کیى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى گه‌لى کوردستان بێت".
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌کاته‌وه،" هه‌ر به‌پێى ئه‌و فه‌رمانه هه‌ر ئۆرگانێکى پارتى پابه‌ندى به‌ها و ئامانجه‌کانى پارتى و پڕه‌نسیپه گشتییه‌کان نه‌بێت ئیجرائاتى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت."
هاوکات ئه‌وه‌ش دووپاتکراوه‌ته‌وه که "هه‌ر لێره‌شدا ڕایده‌گه‌یێنین که سه‌رۆک بارزانی، پێشتر و ئێستا و له داهاتووشدا خۆى به پێشمه‌رگه ده‌زانێت و، پێشمه‌رگایه‌تى له سه‌رووى هه‌موو جۆره پێناسه و پله و پایه و، به گه‌وره‌ترین شانازى داده‌نێت. به‌لاى سه‌رۆک بارزانییه‌وه خوێنى شه‌هیدان و سه‌نگه‌رى پێشمه‌رگه مه‌رجه‌عن بۆ هه‌موو خاوه‌ن قه‌زییه و نیشتیمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزانى کوردستان."
ڕۆژى 19 ى نیسان، ئاڵا تاڵه‌بانی، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا له که‌ناڵى "الهعد"ى عێراق رایگه‌یاند:" مه‌سعود بارزانى مه‌رجه‌عى سیاسیى هه‌موو کورد نییه، به‌ڵکو مه‌رجه‌عى حزبه‌که‌یه‌تی"ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى میدیاى پارتى لێکه‌وته‌وه و ده‌ستیان به‌هێرشکردنه سه‌ر ئاڵا تاڵه‌بانى و یه‌کێتى کرد.
