عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ئاوی دەربەندیخان بەشێوەیەکی مەترسیدار پیسبووە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ئاشكرایكرد، "وئاوی دەریاچەی دەربەندیخان بەشێوەیەکی مەترسیدار پیسبوە مەترسی گەورەی چەندین نەخۆشی ھەیە لەوانە شێرپەنجە".
له‌نوسینێكدا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان ڕایگه‌یاند، "پاشماوەی پاڵاوگەو گۆڕەپانی نەوت و تێزابی تانجەرۆو سلێمانی و ئێران دێتە دەریاچەی دەربەندیخان و بڕێکی زۆر قوڕقوشمی تێدایە، شەش ڕۆژ جارێک ئەم ئاوە بەسەر ھاوڵاتیان دابەشدەکرێت بەبێ ھیچ فلتەرێک، بەپێی پشکنینەکان نەک بۆ خواردنەوە بۆ ھیچ بەکارھێنانێک نابێت و نەخۆشی پێست دروستدەکات".
ده‌شڵێت "پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان کە 40٪ تەواوبوە، ئێستا وەستاوە کە دەیتوانی گرفتی ئاو چارەسەر بکات"
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار