وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم: كارئاسانی دەكەین بۆ هێنانەوەی ئەو هاووڵاتیانەی لەهیندستانن

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حەسەن

وتەبێژی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەدات كارئاسانی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم دەكەن كە لەوڵاتی هیندستانن تابگەڕێنەوە بۆ كوردستان و دەشڵێت:»لەسەدا (90)ی تووشبوانی ئێستا كۆرۆنای گۆڕاون».

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت: « دەتوانم بڵێم لەسەدا (90)ی تووشبوانی ئێستا لەهەرێمدا كۆرۆنای گۆڕاون».

ناوبراو روونیكردەوە لەئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ هێنانەوەی ئەو هاووڵاتیانەی لەهیندستانن بۆ هەرێمی كوردستان و وتی:» لەكاتی هێنانەوەیان بۆ ماوەی (14) رۆژ كەرەنتین دەكرێن تا بزانین تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون یان نا».

وڵاتی هیندستان لەئێستادا زیاتر لە (18) ملیۆن تووشبوی كۆرۆنای هەیەو رۆژانە سەدان هەزار كەس تووش دەبن و بەشێكیان گیان لەدەستدەدەن، زۆربەی وڵاتان هاووڵاتییەكانی خۆیان دەگەڕێننەوە تا كۆرۆنای هیندی نەگاتە وڵاتەكانیان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار