هەفتەی داهاتوو سەرۆکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
کاتژمێرێک لەمەوپێش
سەرەتای هەفتەی داهاتوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەچێتە بەغدا و بەشداریی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت دەکات.
پێنجشەممە، 5ـی شوباتی 2026، ئەندامێکی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بەڕێوە دەچێت.
ئەو ئەندامەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوە دا، هەمان رۆژ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و سەرۆککۆمار هەڵدەبژیردرێت، چوارچێوەی هەماهەنگیی بە فەرمی ئەندام پەرلەمانەکانی خۆی ئاگادارکردووەتەوە، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، سەرپشکن لەوەی دەنگ بە کام کاندید دەدەن.
لە بارەی کاندیدکردنی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکی وەزیران، ئەو ئەندامەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی گوتی: چوارچێوەکە رژدە لەسەر کاندیدکردنی نووری مالیکی، لە دوا کۆبوونەوەدا ئەو بڕیاری کۆتایی لە بارەی ئەو پرسە دراوە.
