وه‌زیرى پێشمه‌رگه: له‌نزیکه‌وه ئاگادارى دۆخى پێشمه‌رگه‌ین
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و جێگرى لیوا هاوبه‌شه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کۆبوه‌وه و هۆشداریدا له‌باره‌ى پاراستنى سه‌نگه‌ره‌کان و به‌ره‌وپێشچونى تواناى سه‌ربازى هێزى پێشمه‌رگه له سه‌رجه‌م لیواکاندا و راشیگه‌یاند:" له نزیکه‌وه ئاگادارى دۆخى پێشمه‌رگه‌ین".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چوارى ئایارى 2021، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند: "وه‌ک وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له نزیکه‌وه ئاگادارى دۆخى هێزى پێشمه‌رگه‌ین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" دواین جموجۆڵى تیرۆریستانى داعش به‌دیاریکراوى له‌و ناوچانه‌ی، که بۆشایى ئه‌منیان هه‌یه له نێوان هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، ئه‌رکى ئێوه قورس‌تر ده‌کات و له‌و پێناوه‌شدا ده‌بێت سه‌نگه‌ره‌کان قایمتر و تۆکمه‌تر بکه‌ن".
هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، فه‌رمانده‌ى لیواکان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه هه‌وڵه‌کانیان له پرۆسه‌ى خۆڕێکخستن و په‌ره‌پێدان به توانا سه‌ربازیه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت وپلانى ستراتیجى سه‌ربازیانه‌ى وردیان هه‌بێت، زیاتر هه‌وڵبده‌ن دیسپلینى سه‌ربازى له‌ناو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دا بچه‌سپێنن، له‌م پێناوه‌شدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هه‌میشه پاڵپشت و هاوکاریان ده‌بێت.