ئه‌میندارى یه‌کگرتوو: فه‌له‌ستین به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى جه‌نگى هه‌قه
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌میندارى گشتیى یه‌کگرتووى ئیسلامیى کوردستان په‌یامێکى له‌باره‌ى گرژى و ئاڵۆزییه‌کانى که‌رتى غه‌ززه بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت "فه‌له‌ستین به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى جه‌نگى هه‌قه و ده‌بێته سه‌ره‌خۆره‌ى داگیرکا‌ر".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ى ئایارى 2021، سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌میندارى گشتیى یه‌کگرتوو له تویتێکدا نووسیویه‌تى "به‌داخه‌وه، له‌م به‌ره جه‌ژن و وه‌رزه پیرۆزه‌دا، بینه‌رى دیمه‌نى په‌لامارى دڕندانه‌ى داگیرکارى ئیسرائیل ده‌بین بۆ قودسى پیرۆز و مزگه‌وتى ئه‌قسا و بۆردوومانى که‌رتى غه‌ززه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"به دڵنیاییه‌وه فه‌له‌ستین به‌ره‌ى پێشه‌وه‌ى جه‌نگى هه‌قه و ده‌بێته سه‌ره‌خۆره‌ى داگیرکا‌ر و شکستى ئاغاکانی، سته‌م هه‌رگیز تاسه‌ر نه‌بووه و ئایینده‌ى نییه".
گرژییه‌کانى چه‌ند رۆژى رابردووى نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین دوێنێ دووشه‌ممه چووه‌ته قۆناغێکى نوێوه کاتێک بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس سه‌دان مووشه‌کى ئاراسته‌ى ئیسرائیل کرد، له به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل زیاتر له 130 شوێنى له غه‌ززه بۆردوومانکرد و به‌هۆیه‌وه لانیکه‌م 25 که‌س کوژران که له‌نێویاندا منداڵیش هه‌ن.
هێرشه مووشه‌کییه‌کان و بۆردوومانه‌کان هاوکاتن له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازانى ئیسرائیل و نوێژخوێنان له مزگه‌وتى ئه‌قسا که تا ئێستا زیاتر له 700 فه‌له‌ستینى به‌و هۆیه‌وه برینداربوون.