حکومه‌تى هه‌رێم: به‌فه‌رمى ئاگادارى تورکیا کراوه‌ته‌وه بۆ کۆتایهێنان به‌برینه‌وه‌ى دارله‌هه‌رێمدا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه، به فه‌رمى ئاگادارى حکومه‌تى تورکیایان کردووه‌ته‌وه بۆ کۆتاییهێنان به بڕینه‌وه‌ى دار له ناوچه سنورییه‌کانى هه‌رێمدا.
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 31ى ئایارى 2021، جوتیار عادل له راگه‌یاندراوێکدا هه‌ڵوێستى حکومه‌تى هه‌رێمى به‌رامبه‌ر به بڕینه‌وه‌ى دار له‌لایه‌ن تورکیاوه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کى سنورى هه‌رێمدا بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه:"حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نیگه‌رانى و ناڕه‌زایى خۆى به‌رامبه‌ر داربڕین و زیانگه‌یاندن به سروشتى هه‌رێمى کوردستان ده‌رده‌بڕیت و به فه‌رمیش ئاگادارى حکومه‌تى تورکیاى کردووه‌ته‌وه که کۆتایى به داربڕین له ناوچه سنورییه‌کان بهێنن که جێگه‌ى قبوڵکردن نییه ."
هه‌روه‌ها له راگه‌یاندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، "حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان دووپاتى ده‌کاته‌وه، بوونى چه‌کدارانى په‌که‌که له هه‌رێمى کوردستان و به‌تایبه‌تى ناوچه سنورییه‌کان بووه‌ته هۆى هاتنى هێزه‌کانى تورکیا و دروستبوونى شه‌ر و پێکدادانى نێوان هه‌ردوولا."
هاوکات داوا له په‌که‌که ده‌که‌ن رێز له سه‌روه‌رى خاکى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بگرن و چیتر دانیشتووانى ئه‌و ناوچه‌یه دووچارى نه‌هامه‌تى و ئاواره‌یى و ماڵوێرانى نه‌که‌ن.
ماوه‌یه‌که هێزه‌کانى سوپاى تورکیا له ناوچه‌ى بادینان و ده‌ڤه‌رى به‌روارى باڵا ده‌ستى کردووه به بڕینه‌وه‌ى دارى دارستانه‌کانى سه‌ر سنورى هه‌رێم و تورکیا و نزیکه‌ى 40 کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمى کوردستانیان داگیر کردووه.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رۆژنامه‌ى هاوڵاتى له‌ژماره(1920) به مانشێتێکى گه‌وره له‌لایه‌ره یه‌کدا بڵاویکردووه‌ته‌وه که چه‌کارانى تورکیا داراى ته‌مه‌ن سه‌د ساڵه‌یان بریووه‌ته‌وه.
بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى ئه‌م لینکه بکه‌ن:
