گه‌شتى ئێران ئه‌نجام بده‌و ڤیزاى ناوێت
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى ئێران ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر لابردنى ڤیزا بۆ گه‌شتیارانى عێراق بۆماوه‌ى 45 رۆژ و بۆ لابردنى ڤیزاش؛ مه‌رجى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021، ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حکومه‌تى ئێران بڵاویکرده‌وه، ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر لیستێک رێنمایى ده‌ربڕیوه، که بۆماوه‌ى 45 رۆژ ڤیزا له‌سه‌ر گه‌شتیارانى عێراق هه‌ڵبگیرێت، هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، که گه‌شتیارانى ئێرانى به ئاسانى بتوانن گه‌شتیه‌کانیان بۆ "شوێنه پیرۆزه‌کانی" عێراق ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه، له‌به‌رامبه‌ردا، حکومه‌تى ئێران مه‌رجى داناوه به‌وه‌ى حکومه‌تى عێراقیش ڤیزاى سه‌ر گه‌شتیارانى ئێرانى لاببات.
له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ردوو حکومه‌تى عێراق و ئێران چه‌ندینجار هه‌وڵیانداوه پێدانى ڤیزا به گه‌شتیارانى هه‌ردوو وڵات لاببه‌ن و هاوڵاتیانیان بتوانن بێ ڤیزا گه‌شته‌کانیان بۆ ئه‌و دوو وڵاته ئه‌نجام بده‌ن.