بافڵ تاڵه‌بانی: ته‌نھا سازش له‌سه‌ر یەك شت دەكەین
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند:" به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر ھێڵه گشتی و ستراتیژییه‌كانمان ناكه‌ین ته‌نھا له‌سه‌ر مافی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان نه‌بێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 بەپێی راگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی، بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی به‌غدای یه‌كێتی كرد و رایگه‌یاند:"به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر ھێڵه گشتی و ستراتیژییه‌كانمان ناكه‌ین ته‌نھا له‌سه‌ر مافی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان نه‌بێت".
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی راشیگه‌یاند، "یه‌كێتی به‌هه‌مان رۆحییه‌ت و روئیای نیشتمانییانه‌ی مام جه‌لاله‌وه كارده‌كات و هه‌ڵگری رێبازی چه‌پكه گوڵه‌كه ده‌بێت، بڕوای ته‌واومان به كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش هه‌یه و پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان بكات، ده‌رگامان بۆ هه‌ر هێز و لایه‌نێك كراوه‌یه كه بیه‌وێت پێكه‌وه له‌پێناو كوردستان و خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كاربكه‌ین".
بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به گرنگی و پێگه‌ی سیاسی یه‌كێتی له به‌غدا كرد و وتی، "چالاكییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانمان له به‌غدا زیاتر ده‌كه‌ین، چونكه بڕوامان به‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مافی گه‌له‌كه‌مان و كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ده‌ستور جێبه‌جێبكه‌ین، ده‌بێت چالاكانه‌تر كاربكه‌ین و له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدابین له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان".
بافڵ تاڵه‌بانی وتی، "یه‌كێتی هه‌میشه بڕوای به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن هه‌بوه، ده‌بێت په‌ره به‌و په‌یوه‌ندییه مێژوییه بده‌ین كه سه‌رۆك مامجه‌لال به‌ردی بناغه‌ی داناوه، به‌ھه‌مان رۆحییه‌ت له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان به‌رده‌وامبین و وه‌ك ھه‌میشه یه‌كێتی ده‌بێت مه‌رجه‌ع و خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی جیاوازییه‌كان بێت، له‌پێناو گه‌له‌كه‌مان درێژه به‌خه‌باتی نیشتمانی خۆمان بده‌ین و به‌ھیچ شێوه‌یه‌كیش سازش له‌سه‌ر ھێڵه گشتی و ستراتیژییه‌كانمان ناكه‌ین ته‌نھا له‌سه‌ر مافی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان نه‌بێت كه‌ئه‌مه‌ش شانازی یه‌كێتیبونمانه له‌ھه‌مو قۆناغه‌كانی خه‌باتدا".