بانکى ناوه‌ندى: بریارماندا دۆلارى زیاتر بخه‌ینه بازاره‌وه
دواى بریاره‌که‌ى بانکى ناوه‌ندى به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عێراقى داده‌به‌زێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بانکى ناوه‌ندى عیراق بڵاویکرده‌وه، بڕیارماندا به زیادکردنى بڕىفرۆشتنى دراوى بیانى (دۆلار) به‌شێوه‌ى کاش به بانکه‌کان و کۆمپانیاکانى کڕین و فرۆشتنى دراو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى حوزه‌یرانى 2021، له‌راگه‌یه‌نراوێکدا، بانکى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند:" بڕیارماندا به زیادکردنى بڕى فرۆشتنى دراوى بیانى به‌شێوه‌ى کاش به بانکه‌کان و کۆمپانیاکانى کڕین و فرۆشتنى دراو، تا ته‌واوى پێداویستییه‌کانیان پڕبکرێته‌وه".
هه‌روه‌ها بانکى ناوه‌ندى عێراق رونیشیکردۆته‌وه، ئامانج له‌م هه‌نگاوه پڕکردنه‌وه‌ى داواکارییه‌کانه له‌سه‌ر دراوى بیانى و بۆ هێنانه‌دى ئامانجى سیاسه‌تى دراوه.
به‌پێى پشکى هه‌فتانه‌ى بانکه‌کان 300 هه‌زار دۆلار کۆمپانیاکانى کڕین و فرۆشتنى دراو، جۆرى A ده‌کرێته 2 ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار له هه‌فته‌یه‌ک، جۆرى Bى ئه‌و کۆمپانیایانه بڕى 750 هه‌زار دۆلار له هه‌فته‌یه‌کدا وه‌رده‌گرن و کۆمپانیاکانى جۆرى C پشکه‌که‌یان له مانگێکدا 70 هه‌زار دۆلار ده‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌هاى دۆلار دابه‌زێت دواى ئه‌و بریاره‌ى بانکى ناوه‌ندى عێراق که له ئێستادا به‌هاى 100 دۆلار له بازاڕه‌کانى ناوخۆدا، 150 هه‌زار دینارى تێپه‌ڕاندووه.