تورکیا پانزه رۆژى دیکه چاره‌نوسى هه‌ده‌په یه‌کلاده‌کاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
داواکارى گشتیى دادگاى باڵاى تورکیا، رایگه‌یاند: دۆسیه‌ى داخستنى هه‌ده‌په-یان ئاماده کردووه و پێشکه‌شى دادگاى ده‌ستوورییان کردووه‌و له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا بڕیارى لێده‌درێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى حوزه‌یرانى 2021، به‌کر شاهین داواکارى گشتیى دادگاى باڵاى تورکیا، له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسیدا له باره‌ى دۆسیه‌ى داخستنى هه‌ده‌په، رایگه‌یاند "دۆسیه‌ى سکاڵانامه‌که‌مان ئاماده‌کردووه و خستوومانه‌ته به‌رده‌ست دادگاى ده‌ستووریی. له‌ئێستاشدا دادگاى ده‌ستووریى ماوه‌ى 15 رۆژى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه بۆ دۆسیه‌که بکات".
هه‌روه‌ها به‌کر شاهین ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: "ئێمه هه‌رچییه‌کمان له توانادابووبێت کردومانه، سه‌رجه‌م بڕیار، دۆسیه و لێدوانه‌کانى به‌رپرسانى هه‌ده‌په-مان وه‌ک به‌ڵگه خستووه‌ته ناو دۆسیه‌که‌وه که 843 لاپه‌ڕه‌یه. تیایدا داوا کراوه قه‌ده‌غه‌ى کارى سیاسیى بخرێته سه‌ر 451 که‌س و رێوشوێنى پێویستیش له به‌رامبه‌ر هه‌ژماره بانکییه‌کانى هه‌ده‌په بگیردرێته‌به‌ر".
پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) پارتێکى سیاسییه له تورکیا، له 15ى تشرینى یه‌که‌مى 2012 له لایه‌ن چه‌ند کوردێک دامه‌زراوه و سێ له که‌سه دیاره‌کانى ئه‌و پارته پێشتر له پارتى ئاشتى و دیموکراسى (به‌ده‌په)دا بوون.
جگه له سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش ھاوسه‌رۆکى پێشووی، هه‌زاران سه‌رکرده‌و کادرو چالاکوان و په‌رله‌مانتارانى ھه‌ده‌په له‌زیندانه‌کانى تورکیادان.
