"نەوت و زەوی و خاڵی سنوری دەرگای گەورەی گەندەڵی و ستەمکارین لە کوردستان"

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

عەلی حەمە ساڵح رایگه‌یاند " نەوت و زەوی و خاڵی سنوری دەرگای گەورەی گەندەڵی و ستەمکارین لە کوردستان".

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نوسینێکدا بەناونیشانی، "وەڵامێک بۆ بەرپرسانی حکومەت" بڵاویکردەوە، رایگه‌یاند "دوو ساڵە بە بەردەوامی لە ململانێدام لەگەڵ قاچاغچی و میدیای قاچاغچی و لایەنگرانی قاچاغچیەکان، بەبێ چاوپۆشی لە ھیچ کەس و سنورێک ئەوەی توانیومە کردوومە، لەم دۆسیەدا فشاری گەورەو عەرزی گەورە ھەبوەو ھاوڕێکانم ئاگاداری زۆریانن، بەڵام کۆڵمان نەدا تاوەکو ھەموو بەرپرسانی حکومەت و حیزب بە ئاشکرا دانیان بەوەدا ناوە ھێزە حوکمڕانەکان قاچاغچێتی بەسەر میللەتی خۆیانەوە دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێستاش، بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو دۆخە دەیانەوێت، قەبارەی قاچاغی بەوشێوە نیەو بەڵگە کوا؟ دەیانەوێت بردنی سەدان ملیۆن دۆلاریش بەناوی کۆمپانیاکاریەوە دابپۆشن".

عەلی حەمە ساڵح ئامارێکی خستوەتەڕو و دەڵێت، " ئەم ئامارەم لە وەزارەتی بازرگانیەوە دەستکەوتوە ساڵی 2018 قاچاخی جگەرە کەمبو بە بەھای 360 ملیار و 710 ملیۆن دینار بوە جگەرە بەفەرمی داخڵبوە، کە قاچاغی دەستپێدەکات، تەنیا 4%‏ جگەرە بە گومرگ دێت، کە لە ساڵی 2020دا تەنیا بە بەھای 17 ملیارو 100 ملیۆن دینار جگەرە بە فەرمی داخڵبوە".

رونیشیکردەوە، 96%‏ جگەرە کێشیەکانی کوردستان جگەرەی تەرک نکردوە، ھۆکارەکەی ئەوەیە بارھەڵگرێکی جگەرە گومرگی (40 ھەزار دۆلار) بێت بەرپرسە قاچاغچیەکان بە (20 ھەزار دۆلار) داخڵی دەکەن، لە بازاڕی جگەرەکە نوسینگەیان ھەیەو بارھەڵگرەکەت بە ھەمو بازگەکان بۆ داخڵ دەکەن.

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت، "100% ھێلکەو 100% خورماو مریشکی بەستو، جۆی سوری و چەندین کاڵای دیکە بەقاچاخ داخڵ دەبێ، لەم دۆسیەش ھەر قسەمان نەبوە، بەھاوکاری چەندین دڵسۆز، چەندین مەواد ڕاگیراوەو یان کەمیکردوە وەک دەرمان و ھەنگوین و ئاژەڵ ماوەیەک ڕاگیراو ئێستا کەم بوە، ئۆتۆمبیلی خوار مۆدێل کەمبوە، نەوت و زەوی و خاڵی سنوری دەرگای گەورەی گەندەڵی و ستەمکارین لە کوردستان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار