سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین له‌سه‌ر بارگرژییه‌کانى پارتى و په‌که‌که هاته ده‌نگ
" شه‌ڕ نیشانه‌ى شکستى لایه‌نه‌کانه.... ئازا ئه‌وه‌یه خه‌مى نه‌ڕشتنى دڵۆپێک خوێنى بێ"
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان رایگه‌یاند:" ماوه‌یه‌که تارمایى شه‌ڕى کوردان باڵى کێشاوه به‌سه‌ر نیشتماندا و شه‌ڕیش نیشانه‌ى شکستى لایه‌نه‌کانه، بۆیه ئازا ئه‌وه‌نیه هه‌ڕه‌شه‌ى شه‌ر بکا، به‌ڵکو ئازا ئه‌وه‌یه هونه‌رى چاره‌سه‌رى ئاشتییانه به‌کاربهێنێت".
ئه‌مشه‌و شه‌ممه، سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوى ئیسلامى کوردستان له‌په‌یامێکدا که‌له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌تویته‌ر بڵاویکردوه‌ته‌وه نوسیویه‌تى:"شه‌ر نیشانه‌ى شکستى لایه‌نه‌کانه، بۆیه ئازا ئه‌وه‌نیه هه‌ڕه‌شه‌ى شه‌ر بکا، به‌ڵکو ئازا ئه‌وه‌یه هونه‌رى چاره‌سه‌رى ئاشتییانه به‌کاربهێنێ و خه‌مى نه‌ڕشتنى دڵۆپێک خوێنى بێ".
هه‌روه‌ها ده‌شنوسێت:" به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌که تارمایى شه‌ڕى کوردان باڵى کێشاوه به‌سه‌ر نیشتماندا، ئه‌رکى هه‌موانه عه‌قڵ بکه‌ینه حه‌که‌م. به‌ڵێ بۆ ئاشتى ونه‌فره‌ت له‌شه‌ڕ!".
ئه‌مڕۆ، هاوسه‌رۆکایه‌تى کۆنسه‌ى به‌ڕێوبه‌ریى کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که) رایانگه‌یاند، هیچ سیاسه‌تێکیان بۆ شه‌ر له‌دژى هیچ هێزێکى کوردیى نییه، بۆیه داوا له گه‌ل، ڕۆشنبیران و هێزه سیاسییه‌کان ده‌که‌ن هه‌ست به مه‌ترسیداریى دۆخه‌که بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى " په‌ده‌که (پارتی) شه‌ڕى کورد نه‌کات، ڕۆڵ ببینن".
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه گرژى راگه‌یاندن و لێدوانى دژ به‌یه‌ک له‌نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) ده‌ستیپێکردوووه‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانیش داوا له‌په‌که‌که‌و پارتى ده‌که‌ن له‌دژى یه‌ک شه‌ر نه‌که‌ن.