له‌ئیزمیر دژى ئه‌ردۆغان و مه‌هه‌په خۆپیشاندان به‌رێوه ده‌چێت
له‌ئیزمیرى تورکیا ته‌قه له‌باره‌گاى هه‌ده‌په کرا و کارمه‌ندێکیان گیانى له‌ده‌ستدا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
باره‌گاى هه‌ده‌په له ئیزمیرى تورکیا سوتێندراو کارمه‌ندێکیان گیانى له‌ده‌ستدا و پارتى دیموکراتى گه‌لانیش رووداوه‌که ده‌اخاته ئه‌ستۆى پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان(ئه‌که‌په)ى ئه‌ردۆغان و پارتى مه‌هه‌په‌ى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى.
پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) له لاپه‌ره‌ى فه‌رمى خۆیان له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویان کرده‌وه، که له‌لایه‌ن که‌سێکى نه‌ناسراوه‌وه هێرش کراوه‌ته سه‌ر بیناى هه‌ده‌په و سووتێنراوه.
هه‌روه‌ها رووداوه‌که‌یان خستۆته ئه‌ستۆى پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باغچه‌لى.
هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، که ئه‌و که‌سه‌ى ئاگرى له بیناکه به‌رداوه ئه‌ندامێکى هه‌ده‌په‌یان به‌ناوى (ده‌نیز پۆیرازی) ته‌مه‌ن 40 ساڵ له ناو بیناکه‌دا کوشتووه.
ته‌رمى ده‌نیز پۆیراز، که له باڵه‌خانه‌ى هه‌ده‌په له شارى ئیزمیر له ئه‌نجامى هێرشێکى فاشیستانى تورک‌دا گیانى له‌ده‌ستدا، گه‌یه‌ندرایه پزیشکى دادوه‌رى ئیزمیر و له‌به‌رده‌م بیناکه‌ى هه‌ده‌په له ئیزمیر خۆپیشاندان به‌رێوه‌ده‌چێت.